خولی پرۆگرامی جیهانی #magic_math بۆ بەهێزکردنی توانای زیرەکی منداڵ.. پەیمانگای لێرنینگ جێرنی لە کاتژمێر 9 ی بەیانی تا 7 ی ٸێوارە کراوەیە بۆ تۆمارکردنی ناو.
خولەکانی پڕۆگرامی جیھانی #Magic_Math لە منداڵی تەمەنی 5 ساڵی بۆ 17 ساڵی دەگرێتەوە..
پڕۆگرامی Magic Math: پڕۆگرامێکی جیھانی یە لە ڕێگای ڕاھێنانی ھزری هاوکاری منداڵ دەکات بۆ:
١. خێراکردنی ھەژماری ژمارە.. واتا کۆکردنەوە و کەمکردنەوەی ژمارەکان بەشێوەیەکی زۆر خێرا بێ پشت بەستن بە هیچ جۆرە بژمێرێک.%+*
٢. بەھێزکردنی توانای زیرەکی منداڵ.
٣. بەھێزکردنی توانای ئاگایی.
٤. متمانە بەخۆبوون.
٥. پشت بەخۆ بەستن.
٦. گەشەسەندنی توانای داهێنان.
٧. بەهێزکردنی هەستەوەرەکان.
٨. بەهێزکردنی یادگای بینین و توانای بیستن.
پرۆگرامی (Magic Math) پرۆگرامێکی جیهانیە لە زۆربەی وڵاتە پێشکەوتووەکانی جیهان دەخوێندرێت لەوانە (مالیزیا، ژاپۆن، چین، کۆریای باشور، ئەمریکا، روسیا، هیندستان..)
ئەم پرۆگرامە بەسەر 2 دوو ئاست داپەش کراوە.
1. ئاستی باخچەکان: لە تەمەنی 4 تا 6 ساڵ دەگرێتەوە، سێ قۆناغ لەخۆ دەگرێ (A,B,C).. هەر قۆناغێک کتێبی تایبەت بە خۆی هەیە.
2. ئاستی قوتابخانە: لە تەمانی 7 تا 17 ساڵ دەگرێتەوە، ئەم ئاستە حەوت قۆناغ لەخۆ دەگرێ (0،1،2،3،4،5،6).. هەر قۆناغێک کتێبی تایبەت بە خۆی هەیە.
چـــالاکــیــــەکـــانــــی نێو پـــرۆگـــرامــــەکــــە:
هەژماری ژمارە لەسەر بژمێرەی ئەباکوس (Abacus).
وێناکردن بە خەیاڵ.
هەژماری ژمارە بە وێناکردن. هەژماری ژمارە بە پەنجەکان.
بەکارهێنانی یاری زیرەکی لۆژیکی.
بەکارهێنانی یاری زیرەکی کۆمەڵایەتی.
پێشبرکێی ماتماتیک لەنێو بەشداربوان.
یاری جەستەیی.
ئەنجامدانی تێستی IQ
ئەنجامدانی تێستی EQ
پرۆگرامی (Magic Math) پر لە جۆشە بۆ بەشداربوانی، چونکە 70 جۆر یاری زیرەکی لۆژیکی و کۆمەڵایەتی هەمە چەشن لەخۆ دەگرێ کە گونجاوە لەگەڵ تەمەنی بەشداربوانی.
ڕاهێنەرەکانمان لە پرۆگرامی (Magic Math) گشتیان دەرچوی زانکۆن و خاوەنی بڕوانامەی ڕاهێنانی ئەم پرۆگرامەن