کاتی تاقیکردنەوەی منداڵەکەت نزیک بۆتەوە و کێشەی هەیە لە وانەکانی قوتابخانە؟
یاخود دەتەوێت نمرەی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت لە سەرجەم تاقیکردنەوەکاندا؟
مەجالت نییەو ناتوانیت کاتێک تەرخان بکەیت بەهۆی سەرقاڵیتەوە ،یاخود شارەزایت نییە و ناتوانیت یارمەتی منداڵەکەت بدەیت لە وانەکانی قوتابخانەدا؟
زۆر ئاسانە! ئەو ئەرکە بە ئێمە بسپێرە!
بە باشترین شێوە سەعی بە جگەرگۆشەکەت دەکەین
هەر وانەیەکی پێویست بێت، یارمەتی دەدەین
ئەگەر ناتوانن بێن بۆ پەیمانگا، مامۆستاكانمان سەردانی ماڵتان دەکەن و سەعی بە جگەرگۆشەکانتان دەکەن.
قوتابییەکانتان بسپێرن بە ئێمە بۆ پێداچووانەوەی سەرجەم وانەکانی قوتابخانە بۆ پۆلی 1 تا 12، سیستەمی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی و سیستەمە نێودەوڵەتیەکان و ئامادەکردنیان بۆ تاقیکردنەوەکان.